پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ماڵی بەرپرسێکی باڵای پاسەوانی سنوور لەڕێی بۆمبی دەستییەوە لە بەغدا کراوەتەئامانج.
ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، “چەکدارانی نەناسراو بەیانی ئەمڕۆ ماڵی بەرپرسێکی باڵای پاسەوانی سنووریان لە ناوچەی زەعفەرانیە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا کردووەتەئامانج”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس لە ئەندامانی خێزانی بەرپرسەکە بریندار بوون”.