پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی 16ی حوزەیران، نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوەیە.
بەپێی دواین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، ئەمڕۆ یەک بەرمیل نرخی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 26 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدا، وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریانداوە، تا کۆتایی ساڵی 2024 لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمێنانی نەوت بەردەوامبن.