پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی حزبی دەعوەی ئیسلامی رەزامەندیداوە لە بەشداریكردنی لە لیستی دەوڵەتی یاسا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دەڵێت، “لیستەكەیان لەلایەن نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكرێت”.
رەسول ئەبو حەسنە سەرۆكی حزبی دەعوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لیستی هەڵبژاردنی دەوڵەتی یاسا لەلایەن نوری مالیكیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و بەگرنگییەوە بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن.
دەشڵێت، “هاوپەیمانی سەركەوتن بە پرۆژەی خۆیی و بە دابڕان لە دەوڵەتی یاسا و حزبی دەعوەی ئیسلامی لە هەڵبژاردنەكاندا بەشدار دەبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ساڵی 2006 حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەركردایەتی نوری مالیكی، زۆرینەی دەسەڵاتی حكومی گرتە دەست و تا ساڵی 2014 لە دەسەڵات مایەوە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو ساڵەشدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بەڵام مالیكی شكستی هێنا لە پێكهێنانی وەزارەت، ئەو ئەركەی بە حەیدەر عەبادی سپارد.