پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردوو یەك دۆلار بەزربووەتەوە و بە زیاتر لە 89 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە 24 كاتژمێری رابردوو دوای بڕیاری بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێك پڵەس لەسەر بەردەوامبوونیان لە پلانەكەی پێشوویان و زیادكردنی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی داهاتوودا، نرخی نەوت دابەزی بۆ 88 دۆلار.
دابەزینی نرخی نەوت بۆ 88 دۆلار تەنیا چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو و دیسان نرخی نەوت بۆ سەرووی 89 دۆلار بەرزبووەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3_2_2022، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 89 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسیش بە 87 دۆلار و 94 سەنتە.