پۆڵەتیك پرێس:
شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرپەرشتیكردنی قۆناغی نوێی دانوستانەكانی نێوان لایەنە كوردییەكان لەرۆژئاوای كوردستان لەرۆژئاوای كوردستانن.
شاندەكەی ئەمریكا لەدوای گەیشتنیان بەرۆژئاوای كوردستان پەیوەندیان بەئەنجوومەنی نیشتمانی كوردەوە كردووە، بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ قۆناغێكی نوێی دانوستان لەگەڵ ئەنجوومەنی یەكگرتووی نەتەوەیی كورد.
پرۆسەی دانوستانی نێوان لایەنە كوردییەكان چەند مانگێكە درێژەی هەیەو بڕیارە بۆ رێككەوتنی كۆتایش ئەم مانگە بەردەوام بێت.
پێشتر مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی یەكینەكانی سوپای سوریای دیموكرات، ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد رێككەوتن بكەنو كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
هاوكات سلێمان ئۆسۆ ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد ڕایگەیاند، گفتوگۆان لە نێوان هەردوولادا پێشكەوتنی باش هاتووەتە ئاراوە.