پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕی 400 ملیار دینار لە بودجەی گشتی سێ ساڵی پەسەندکراوی عێراقدا بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ شەممە12ی ئاب، غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 400 ملیار دینار لە بودجەی گشتی سێ ساڵی پەسەندکراوی عێراقدا بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان تەرخانکراوە، بەمەبەستی دروستکردنی پڕۆژەی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕی 50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار و قەرزەکەش بەشێوەی دوو پارەدان پێیان دەدرێت.
ڕوونیکردەوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، هەموو ڕێکارەکانی ئەم پڕۆژەیەی تەواوکردووە، ئەم یاسای قەرزەش تاڕادەیەک هاوکاری گەنجانی بێکار دەکات و بەشداری لە دروستکردنی پڕۆژەی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق دەکات.