سەرۆكی هەرێم و نێردەی ئەمریكا پەرەسەندنی جموجوڵەكانی داعش تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێم و نێردەی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوایین پەرەسەندنەكانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەڕەشە و جموجوڵەكانی داعشیان تاوتوێكرد و دۆخی ئێستا و داهاتووی كورد لە سوریا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەبوو.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جان گادفرەی، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەوەكالەت و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پەرەسەندنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە و جموجۆڵەكانی داعشیان لە عیراق تاوتوێ كرد و جەختییان لە پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان و هاریكاری و میكانیزمێكی كارای هەماهەنگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمەرگە بە پشتگیریی هێزەكانی هاوپەیمان بۆ لەناوبردنی یەكجارەكیی داعش، بەتایبەتی لە ناوچەكانی بۆشاییی ئەمنی كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەردوولا داكۆكییان لەوە كردەوە كە شەڕی دژی داعش و توندڕەوی بە تەنیا لە ڕێگەی سەربازییەوە نابێت، بەڵكو دەبێ ڕێگە لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندڕەوی بگیرێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دۆخی ئێستا و داهاتووی سووریا و پرسی كورد لەو وڵاتە، كۆنفرانسی هەفتەی داهاتووی وەزیرانی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە ڕۆما و چەند پرسێكی دیكەی‌ جێی بایەخی هاوبەش، بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون كە كونسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا