پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرەی عێراق، دوو حاڵەتی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
عەباس ماهر، قائیمقامی قەزای زوبێر ئاشکرایکرد،” دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون یەکێکیان لە قەزای زوبێر و ئەوەی دیکەیان لە ناحیەی سەفوان تۆمارکراون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیش چڕکرانەوە”.
هاوکات، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لە قەزای خەسیب کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، تا کاتێکی نادیار بردنە دەرەوەی ئاژەڵ و گۆشتەکەی بۆ دەرەوەی قەزاکە ڕابگیرێت.
لەکاتێکدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاشکرایکرد لەسەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەیەکی زۆر توشبووی تای خوێنبەربون و گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە تۆمارکراون.