مستەفا کازمی: عێراق وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی وزە دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستی گرنگمان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی نەوتدا هەیە و عێراق وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی وزە دەمێنێتەوە.

مستەفا کازمی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد، عێراق وڵاتێکی گرنگە لەبواری بەرهەمهێنانی وزە، بۆیە کارمان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی وزە کردووە تا بتوانین بەڕێژەیەکی گەورە پێداویستییەکانی بازاڕی وزە پڕبکەینەوە.

وتیشی، گرێبەستی گرنگمان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال واژۆ کردووە لەپێناو بەرفراوانکردنی کەرتی وزە و دەرهێنانی گاز لە کێڵگە نەوتییەکانمان و نوێکردنەوەی پڕۆژەکانی وزەی پاک و جێگرەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، گرێبەستی گرنگمان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی نەوت هەیە لەپێناو برەودان بە ژێرخانی وزە لە عێراق، بەمجۆرەش عێراق وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی وزە لە جیهاندا دەمێنێتەوە، هاوکات کار بۆ ئەوە دەکەین بەو پێوەرانە لە بواری وزەدا کاربکەین کە بۆ ژینگە گونجاون و پارێزگاری لە ژینگە دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا