هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كەمكراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لەگەڵ ئەوەی مەترسی چەكدارانی داعش بوونی هەیە، بەڵام هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كەمكراوەتەوە.

قارەمان شێخ كەمال جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هاوكارییەكانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە وتی: بە بەراورد بە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش لەئێستادا هاوكارییەكان كەمكراوەتەوە.

قارەمان شێخ كەمال بۆ پۆڵەتیك پرێس وتیشی: لەگەڵ كەمبوونەوەی هاوكارییەكانیش، بەڵام پرۆژەی چاكسازی حكومەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و تا ئێستا كۆتایی نەهاتووە، بۆ رێكخستنەوە و یەخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش بە یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە، وەزارەت بەفەرمی ئاگاداری ئەو هێزانەی كردووە، كە لەدەرەوەی وەزارەتن خۆیان رێكبخەنەوە هاوشێوەی وەزارەت.

هەروەها وتی: دەستیان بە رێكخستنەوەی هێزەكانیان كردووە و دواتر یەكخستنەوەكە دەستپێدەكات، بەڵام ئەو پرۆسەیە پێویستی بە كاتی زۆر هەیە.

لە ئێستادا نزیكەی 13 لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە موچە بەبێ لێیبڕین وەردەگرن پارەكەش هی ئەمریكایە نەك بەغدا، ئەو هاوكارییانەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٦دا، ٤٦٠ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام دواتر ساڵانە بۆ ١٨٠ ملیۆن دۆلار كەمكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا