ئەو رادیۆیەی دەوترێت رادیۆی مەسیحییەکانە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خاوەنی ئەو فریكوێنسیەی كە ڕادیۆی (پلەی)یە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، تەنها گرنگی بە گۆرانی ‌و میوزیك دەدەین ‌و پەخشێكی ڕادیۆی مەسیحیەكان چۆتە سەر پەخشەكەی ئێمە.

دوینێ پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لەكاتی نوێكردنەوە و لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسیەكانی شاری سلێمانی، بەبێ ویستی خاوەنەكەی، لۆگۆی ڕادیۆیەك لە تاكسیەكان دەدرێت كە تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی بیریی مەسیحیەت.

لەوبارەیەوە خاوەنی ئەو فریكوێنسیەی كە ڕادیۆی (پلەی)یە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند پەیج‌ و ئەكاونتێك ‌و پەیجی ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەكان قسەو باس لەسەر فریكوێنسی (97.1) كرا، ئێمە بڵاویدەكەینەوە، كە ڕادیۆكەمان لەهەندێ شوێنی ناوچەی دەرەوەی شاری سلێمانی، لەرەلەری ڕادیۆی (ژیانی نوێ)ی هاتۆتە سەر، كە ڕادیۆی برایانی مەسیحیە و ڕادیۆی ناوبراو پێشتر بە فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندنەوە نوسراوی ئاگاداركردنەوەیان بۆچووە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە تەكنیكیە.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئێمە ڕایدەگەیەنین، كە ڕادیۆكەمان دوورە لەو بابەتەی باسكراوە و ڕادیۆی (پلەی ـ 97.1)ی سلێمانی تایبەتە بە هونەرەكانی گۆرانی ‌و میوزیكی ناوخۆ و بیانی ‌و بەهیچ شێوەیەك ناچینە ناو بابەتی ترەوە و بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی ‌و ڕاگەیاندن هەڵسوكەوت دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا