دۆلار لە هەولێر گەیشتە سەروو 160 هەزار دینار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەکی گەورەی تۆرمارکرد و لە بۆرسەی ئیسکانی هەولێر نرخی 100 دۆلار گەیشتە 161 هەزار دینار.

بەپێی زانیارییەکانی گرووپەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6ـی تشرینی یەکەن، لە بۆرسەی ئیسکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بەرامبەر بە 161 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، بەپێی هەواڵە ئابوورییەکانی سەرچاوەکانی عێراق، دۆلار لە بەغدای پایتەختی عێراقیش بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و لە ئێستادا لەکاتی نوسینی ئەم هەواڵەدا، 100 دۆلار بە 162 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا