هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دەستپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کرد لە قەزای تارمیە لە باکوری بەغدای پایتەختی عێراق بەمەبەستی شوێنکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لەکاتێکدایە کە ساڵیادی کۆچی ئیمام موسا بن جەعفەر کازم، ئیمامی حەوتەم لەلای موسڵمانانی شیعە نزیکبووەتەوە کە تیایدا بە هەزاران کەس لە کۆتایی مانگی رەجەب لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق سەردانی شاری کازمیە دەکەن لە بەغدا.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، دەسەڵاتدارانی ئەمنی چەند ڕێکارێکیان بۆ مەراسیمی ساڵیادی کۆچی ئیمام موسا بن جەعفەر کازم ڕاگەیاندووە، تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە لە بەیانی ڕۆژی 24ی شوبات تا ڕۆژی 28ی شوبات هیچ بارهەڵگرێکی گواستنەوەی کەرەستەی خانووبەرە و ئاسن و بارهەڵگری گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و هیچ جۆرە بارهەڵگرێکی دیکە بۆیان نییە بێنە سنووری ناوچەکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا جگە لەو بارهەڵگرانەی خۆراک و دەرمان و ئۆکسجین و پێداویستییە تەندروستییەکان دەگوازنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا