پۆڵەتیك پرێس
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت رۆژی یەكشەممە، خولی سێیەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێدەكات و لیژنەیەكی بێلایەن سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە دەستووری ناوخۆیی بزوتنەوەكە، هەردوو پرۆسەی (خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەكان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاكان، هەڵبژاردنی نوێنەرانی دوەمین كۆنفرانسی نیشتمانی) بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوەكە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لە رۆژی یەكشەمە بەرواری (30/5/2021)ەوە دەستپێدەكات و سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەكە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەكرێت.