شەوی رابردوو باراناو چووەتە ناو بەشێک لە وێستگەی کەهرۆئاویی دەربەندیخان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لافاوی مەترسی لەسەر وێستگەی کەهرۆئاویی دەربەندیخان درووستکردووە و کارمەندەکانی درەنگانی شەو فریای کەوتوون.

ئەندازیار حەمید عەلى، بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى بەرهەمهێنانى وزەى کارەباى #دەربەندیخان رایگەیاند: دەرەنگانى ئەم شەو بەهۆى بارانبارینى زۆرو دروستبوونى لافاو و ئاو چووە ناو وێستگەی گۆڕینى #کارەباى بەرێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان.

وتیشى: هەر ئەمشەو کارمەندەکانمان بەهاوکاری و هەماهەنگی، قائیمقامی دەربەندیخان و شارەوانیی دەربەندیخان و بنکەى ئاگرکوژێنەوە و بەنداو و دابەشکردنی دەربەندیخان، ڕێڕەوی ئاوی باراناو دوور خرایەوە لە تۆڕی وێستگەکە و ئەو ڕێژە ئاوەی چووبووە ناو گەلەری تۆڕەکە لەڕێگەی فەرمانبەرانی خۆمان و بەرگری شارستانی دەربەندیخان، بەو ئامێر و کەرەستانەى بەردەستبوون ئاوەکە دەرکراو مەترسی سەر وێستگەکە نەهێڵدرا.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەم شەو تا کاتژمێر 6ى بەیانى سەرقاڵى دەرکردنى ئاوەکە بووین و ئەمڕۆش قوڕولیتەکە پاک دەکەینەوەو تێستى ئامێرەکان دەکەینەوەو کاریان پێدەکەینەوە.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا