سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوو چالاكی جیادا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە لەدادگای بەغداوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو.

ئەمڕۆ شەممە27ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ لەقەزای شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیانبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گرت کە بەتۆمەتبار بووە، ئۆتۆمبێلەکە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەیە لەدادگای بەغداوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ك، م، س) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

ئاشکرایکرد، لەچالاكییەکی تردا و لەلایەن نوسینگە ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی.

جەختیکردەوە، لەئێستادا هەریەك تۆمەتباران ( أ، س) و (ع، س) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا