كۆمكاری عەرەبی ئیدانەی هێرشەكانی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكات كە لەلابەن توركیاوە ئەنجام دەدرێن و هێرشەكان بە كارێكی دوژمنكارانە دژ بە سەروەری خاكی عێراق لە قەڵەم دەدات.

ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی رۆژی سێشەممە، 19_4_2022، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە توركیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی كردییە سەر هەرێمی كوردستان و جەختیشیكردەوە كە ئۆپراسیۆنەكە دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەری عێراق و بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، سەرچاوەیەكی بەرپرس لەئەمیندارێتی گشتی كۆمكاری عەرەبی روونیشیكردۆتەوە كە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكە بۆ سەر خاكی عێراق پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو عێراق ئاڵۆزتر دەكات و داواشی لەتوركیا كردووە واز لەم هەڵسوكەوتانە بهێنێت و رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و پابەندبێت بە بنەماكانی دراوسێیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا