سایتی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی  یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە 15ملیار دینارە و داهاتەكانی ئەم هەفتەیە، بەرێژەی %58.6 كەمیكردووە.

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، لە یەک هەفتەدا داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین 15 ملیار و 674 ملیۆن و  183 هەزار دینار بووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 14 ملیار و 725 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و زیاتر لە 934 ملیۆن دینار بەشێوەی چەک و زیاتر لە 13 ملیۆن و 678دینار بەشێوەی مەقاسە بووە.

ئەم داهاتانە داهاتی نانەوتین و لەڕێگەی شەش گەنجینە “گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە” کۆکراونەتەوە.

رۆژی 15/12/2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، سایتی شەفافییەت لە هەشت بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا