پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە كاتی دروستبوونی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لەبەردەم كۆشكی حكومی لە بەغدا، بەلایەنی كەم دوو خۆپیشاندەر كوژران و ژمارەیەك خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوای دروستبوونی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە بەردەم كۆشكی حكومی لە بەغدا، تا ئێستا دوو خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی 19 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون، بەشێك لە بریندارەكان بە هۆی پاڵەپەستۆوە كەوتوونەتە ژێرەوە و برینداربوون.
لە كۆشكی حكومی لە بەغدا رووبەڕووبوونەوەی بەهێز لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان هەوڵیان دا كە خۆپیشاندەران لە ناو كۆشكی حكومی دووربخەنەوە، هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێشكڕێژ و گوللـە رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.