ئەمریکا پشتیوانی گەشەپێدانی توانای دادوەرانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی دادوەران هاوکاری دارایی پێشکەشی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات.

ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٦ ی تەموزی ٢٠٢١ لەمیانەی بەشداریکردنی لە دەستپێکردنی پرۆگرامی لێکۆڵینەوە لە تاوانە داراییە ئاڵۆزەکان لە شاری بەغدا ڕایگەیاند، حکومەتی واشنتن بڕی ٢٧ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات.

هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا بۆ پشتیوانی پرۆگرامی ڕاهێنان و گەشەپێدانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی و لایەنە یاسایی و پەیوەندیدارەکانی دیکەی تایبەت بە تاوانە داراییە ئاڵۆزەکان دەبێت.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، وتیشی، ” بە بۆچوونی ئێمە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی عێراق دەکاتە دەوڵەتێکی بەهێز و سەربەخۆو یەکگرتوو، عێراق دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو بەرپرسانە ببێتەوە کە بە گەندەڵەکانیان عێراقیان لاواز کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا