لە سلێمانی و بەغداو نەجەف ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ ئەمساڵ، ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال (شكۆی نیشتمان)، جیاواز لە ساڵانی رابردوو دەكرێتەوە و بڕیارە مەڕاسیمەكە بە دانانی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری مام لە سلێمانی دەستپێبكات و لە نەجەف كۆتایی بێت، ئەمە جگە لەوەی كورتە فیلمێك لەبارەی ژیانی سەرۆك مام جەلال ئامادەكراوە و لە رۆژانی دواتردا نمایش دەكرێت.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: “ئامادەكارییەكانمان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بە كۆتا گەشتووە و یادەكە لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف دەبێت، ئەمە جگە لەوەی لە رۆژی 10 ی ئۆكتۆبەر، كورتە فیلمێك لەبارەی ژیانی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی نمایش دەكرێت.

وتیشی: رۆژی 3 ی ئۆكتۆبەر كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، سەرەتای مەراسیمەكە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری مام لە دەباشان دەستپێدەكات كە لەلایەن سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلالەوە مەراسیمەكە بەڕێوەدەچێت، پاشانیش هەمان رۆژ سەعات 4 ی پاشنیوەڕۆ، مەراسیمێكی شایستە لە بەغدا لەژێر چاودێری سەرۆك كۆماری عێراق كە سەركردە عێراقییەكان بەشدار دەبن و وتاریان دەبێت بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو : هەر لە چوارچێوەی ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دا، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر لعلوم، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 4ی ئۆكتۆبەر لە نەجەف دیدارێك كە چەند پانێڵیك لەخۆدەگرێت سازدەكەن، تێیدا چەند توێژینەوەیەك لەبارەی سەرۆك مام جەلال دەخرێنەڕوو.

سەرۆك مام جەلال، یەكەم سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشیكی و بەداخەوە رۆژی 3-10-2017، دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و كۆچیی دوایی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا