قوباد تاڵەبانی: بۆ ئێمە كەركوك بەشێكی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، لە ساڵیادی مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەموو كات وتوومە و دەیڵێمەوە؛ بۆ ئێمە كەركوك بەشێكی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: لە ساڵیادی مورافەعە مەزنەكەی سەرۆك مام جەلال-دا، كە بیرهێنانەوەیەكی مێژوویی و سەلمێندراو بوو بۆ چەسپاندنی نەخشەی كوردستانەكەمان، ئەمڕۆ 9_2 سەردانی شاری كەركوكی بابەگوڕگڕم كرد.

وتیشی: یەكەم دیدارم لەگەڵ ژمارەیەك كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی چەند شەهیدێكی نەمر بوو كە بە خوێنی شەهیدانمان سنوری كوردستانمان نەخشێندراوە.

باسی لەوەشكرد، هەموو كات وتوومە و دەیڵێمەوە؛ بۆ ئێمە كەركووك بەشێكی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا