جۆنسۆن به‌رپرسیارێتی مردن به‌ كۆرۆنای له‌ئه‌ستۆ دەگرت

ئەم بابەتە 187 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی راگەیاند و وتی: هەموو بەرپرسیارێتییەک دەگرمە ئەستۆ.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جۆنسۆن رایگەیاند، زۆر نیگەرانم بۆ هەر رۆحێک کە دیارنامێنێت، بەدڵنیاییەوە وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەموو ئەوانەی حکومەت پێیهەستاوە دەگرمە ئەستۆ.

جەختی لەوەش کردەوە، ئێمە هەموو ئەوەی لە تواناماندا بووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم رێڕەوە لەپێناو ئەوەی زیانە گیانییەکان و ئازاری بەریتانییەکان کەمبکەینەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، بەریتانیا بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە رێژەی مردن بە کۆرۆنا تیایدا 100 هەزار کەسی تێپەڕاند، هاوکات رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تیایدا گەیشتە نزیکەی سێ ملیۆن و 690 حاڵەت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک