كەركوك.. هێزە ئەمنییەكان دەست بەسەر ژمارەیەك لەچەك‌و تەقەمەنییەكانی داعش دەگرن

پۆڵەتیك پرێس
هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە كاتی گەڕان و پشكنیندا لە پارێزگای كەركوك و نەینەوا، دەستییان بەسەر ژمارەیەك چەك‌و تەقەمەنی چەكدارانی داعش گرت.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو چەك‌و تەقەمەنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بریتی بوون لە بۆمبی چێنراو و ژمارەیەك موشەكی جۆری كاتیۆشا.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، ئەو چەك تەقەمەنییانە لە ناوچەی حەمیرەی سەر بە ناوچەی رەشاد لە كەركوك دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، لەناوچەی تل عەبەتای ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دەستی بەسەر ژمارەیەك ڕۆكێت و تۆپی گوللە هاوەن گرتووە.

ماوەیەكە هێزە هاوبەشەكانی عێراق بەردەوامن لەئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكانی ناوچە جیاجیاكانی عێراق بۆ كۆتایی هێنان بە پاشماوەكانی چەكدارانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا