دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازدا بەتۆمەتی دزیکردن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین و پۆلیسی ڕێکاریی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەچالاکییەکدا و لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکرا، کە دزی لە کۆگای سکاڵاکار کردبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا تۆمەتبار(ج،م،ع) لەدایکبووی 1991 بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

هەروەها، لە چالاکییەکی تردا و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ڕێکاریی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێک پارەی لە هاوڵاتییەک دزیبوو.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار( ئ،ع،ک) لەدایکبووی 1992 بەناسنامە عەرەبی سوریا، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا، کە تۆمەتبار دزیبووی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا