سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

وا بڕیارە ئەردۆغان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندێکی باڵای حکومەت کۆببێتەوە.

کاتژمێر (20:30ـی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (22ی نیسانی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم پێشوازییان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد.

لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی وڵاتەکەی گەیشتە هەرێمی کوردستان، کە بە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا دادەنرێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەرچەندە پێشتر ئەردۆغان وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەولێری کردبوو.

هەریەکە لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری، ئاڵپارسلان بایرەکتار، وەزیری وزە، عومەر بوڵات، وەزیری بازرگانی و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و ژمارەیەکی دیکە لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای تورکیا یاوەری ئەردۆغان دەکەن.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا