شكستی ئۆپەراسیۆنەكەی گارە وەزیری بەرگری توركیا دەهێنێتە سنوورەكانی هەرێم

پۆڵەتكی پرێس:
خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، بەسەردانێكی چاوەڕواننەكراو گەیشتە سەر سنووری توركیاو هەرێمی كوردستان‌و چەند یەكەیەكی سەربازی وڵاتەكەی بەسەركردەوە.

خلوسی ئاكار رۆژی شەممە 13ی شوبات سەردانی ناوچەكانی شیرناخی لەباكووری كوردستان كردووە، كە هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان‌و جگە لەخۆی چەند پلەدارێكی سەربازیش یاوەرییان كردووە.

بەپێی میدیای توركی، شكستی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای توركیا لەچیای گارە، هۆكاری سەرەكی سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیاوە بۆ ناوچەكانی سنووری هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی میدیای توركی، وەزیری بەرگری دەیەوێت خۆی چاودێری جموجوڵەكانی سوپای توركیا بكات‌و لەهۆكاری شكستی سوپاكەش لەچیای گارە دەكۆڵێتەوە.

هەفتەی رابردوو سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر ناوچەكانی چیای گارە لەهەرێمی كوردستان كردو بەپێی چەند سەرچاوەیەكە، سوپاكە تووشی شكست بوون‌و چەندین پلەدارو سەربازیان لێكوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا