لە دانیشتنی پەرلەماندا بەدواداچوونەكان بۆ داهاتی هەرێم دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبونەوە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكەدا بەدواداچونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕو.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات و رایگەیاندوە، “بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین، بۆ دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆبونەوەكە لە كاتژمێر 12:00ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە، كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردوە، لە تەوەری یەكەمدا جیلبەرت میتران، كوڕی دۆستی كورد خاتو دانیال میتران لە یادی 10 ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتو دانیال میتران ئامادەدەبێت و وتارێك پێشكە دەكات.

لە بڕگەی دوەمی كۆبونەوەكەشدا، خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لە تەوەری سێیەمدا، دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (سیروان فەرەج محەمەد) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

تەوەری چوارەم تایبەتە بە خستنەڕوی بەدواداچون و ڕاسپاردەی هەردو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی ڕِێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

لە تەوەری پێنجەمدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، و تەوەری شەشەمیش بەدواداچونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابوری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا