پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شنیار هونەر ئەو ژنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن مێردەکەیەوە ئەشکەنجەدرا و سوتێنرا، گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە خێزانی شنیار هونەر بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، شنیار لەدوای ئەوەی لەلایەن مێردەکەیەوە سوتێنرا و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە مایەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمی شنیار هونەر لە پزیشکی دادوەری سلێمانییە و دواتریش تەرمەکەی دەبرێتەوە سەیدسادق.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن 21 ساڵ لەلایەن مێردەکەیەوە سوتێنرا و پۆلیسیش وتی، “ژنەکە وتەی لێوەرگیراوە و ڕایگەیاندووە کە مێردەکەی نەوتی پێداکردووە و سووتاندوویەتی”.