دژی داگیركارییەكانی توركیا خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

ناوەندی كاری نیشتمانی رایگەیاند، سبەی شەمە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارە لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی ناڕەزایی دژ بە لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم ئەنجام دەدەن.

ناوەندەكە بە دروشمی “بێدەنگ نابین لە بەرامبەر داگیركاری و بەهەڵوێستەوە دەژین”، بانگەشەیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە دەستپێكردووە.
رێكخەرانی خۆپیشانانەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایانكرد، سەرجەم هاوڵاتیان بەشداری بكەن و وەك ئەركی خۆیان دژی ئەو لەشكركێشیانەی توركیا بەجێ بهێنن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە توركیا بەشێوەیەكی پیلان بۆ داڕێژراو درەختی دارستانەكانی دەڤەری بادینان دەبڕێتەوەو دەیانباتەوە بۆ توركیا.

ئەو كارانەی توركیاش نیگەرانی زۆری هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڵام لەسەر ئاستی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم هێشتا وەك پێویست كار بۆ راگرتنی توركیا نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا