لە ئێران هێرشكرایە سەر سێ‌ پیاوی ئایینی و یەكێكیان كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لە شاری مەشهەد بەهۆی هێرشێكەوە كە بە چەقۆ ئەنجامدراوە لە مزگەوتێكی شیعەكان، پیاوێكی ئایینی كوژراوەو دوو كەسی دیكەش برینداربوون، بەبێ‌ ئەوەی ناسنامەی بریندارەكان ئاشكرابكەن.

میدیای ئێران بڵاویكردەوە، كەسێك بە چەقۆ لە مزگەوتی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد هێرشێكی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پیاوێكی ئایینی گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیكە كە ئەوانیش پیاوی ئایینی بوون بریندار بوون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “تەنسیم” هێرشكارەكە دەستگیركراوە و بریندارەكانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو كەسەی بەهۆی هێرشەكە گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد ئەسلانییە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی ناسنامەی بریندارەكان بڵاونەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا