ئەمساڵ 52 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی ‘دەنگی کرێکار’ ئەمساڵ 73 کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

پێگەی رۆژنامەگەری دەنگی کرێکار داتاکانی ساڵی رابردووی لە رۆژی 1-1-2023 تاکو رۆژی 10-12-2023 بڵاوکردەوە؛ بەگوێرەی داتاکان ساڵی رابردوو 52 کرێکار لە هەرێمی کوردستان و 21 کرێکاریش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 70 ساڵ بووە.

دەنگی کرێکار ئەوەشی خستەڕوو، 18 لەو کرێکارانە بیانین و دانیشتووی هەرێمی کوردستان نین، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە نەتەوە و رەگەزیان بدات.

رێژەی قوربانییەکان بەپێی شارەکان بەم شێوەیەیە:

سلێمانی 19 قوربانی

هەولێر 22 قوربانی

دهۆک 6 قوربانی

هەڵەبجە 5 قوربانی

کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان 21 قوربانی

هۆکارە باوەکانی قوربانییەکان بەگوێرەی داتاکانی پێگەی دەنگی کرێکار بریتین لە، کەووتنە خوارەوە، کارەبا گرتن، بوون بەژێر ئامرازەکانی کارکردنەوەم سووتان، خنکان و تەقینەوەی ئامێرو ئامرازەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا