یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێری لەكەركوك نیە

پوڵەتیك پرێس – نازە سەعید

بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی ئاشكرای دەكەن بەهۆی نالەباری دۆخی ئێستای كەركوك و و ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە حزبەكەیان لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریدا نین.

دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، ئەنجامدانی سەرژمێری لەكەركوك پێویستی بەوە هەیە دۆخەكەی ئاسایی بكرێتەوە پاشان سەرژمێری تێدا بكرێت.

وتیشی، “ئەگەر سەرژمێرییەكە بۆ ئەوەیە تەنها لە رووی ئابووری و مرۆییەوە بكرێت كێشەمان نیە، بەڵام ئەگەر بێت و سەرژمێرییەكە بۆ رێژەی پێكهاتەكان بكرێت ئێمە قسەی خۆمان هەیە لەسەری”.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، كەركوك كێشەی زۆری هەیە وەكو كێشەی مادەی 140 و ئەو هاوڵاتییە بەرەگەز عەرەبانەی لە پارێزگاكانی دیكەوە هێنراونەتە كەركوك و رووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەری 2017 كاریگەرییان هەبووە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە، ئێستا بۆ كەركوك چارەسەركردنی ئەو كێشانە گرنگترە وەك لە ئەنجامدانی سەرژمێری.

ئەو وتانەی پەرلەمانتارەكەی عێراق لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا ، خالید بتال وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، كە ئەنجامدانی سەرژمێری دانشتووان دوادەخرێت كە بڕیار بوو لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تا چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا