بەستنی هاوپەیمانێتی حزبە كوردییەكان لە كەركوك بە بنبەست نەگەشتووە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی هەڵبژاردنی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك دەڵێت، هاوپەیمانێتی حزبە كوردییەكان لە كەركوك بە بنبەست نەگەشتووە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوو هاوپەیمانێتییەكە رابگەیەنرێت.

عەلی قەڵایی، بەرپرسی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشبینی دەكەم لەم چەند رۆژەی داهاتوو لایەنە كوردییەكان لە كەركوك كۆببنەوە و هاوپەیمانێتی رابگەیەنن، دواكەوتنی راگەیاندنی هاوپەیمانێتی لە كەركوك بەشێكی پەیوەندی بەو كۆبوونەوانە هەیە لەسەر ئاستی باڵای حزبەكان لە سلێمانی دەكرێت و هەندێك جموجوڵ و جۆرێك لە لێكتێگەشتن لەسەر ئاستی باڵای حزبەكان هەیە بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی، ئەمەش كاریگەری لەسەر بڕیاری حزبەكان لە كەركوك هەیە.

یەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی وتی: پێشتر حزبەكان تا راددەیەك گەشتنە رێككەوتن تەنانەت ناوو لۆگۆی هاوپەیمانێتییەكەش رێككەوتنی لەسەركرا بەڵام بەهۆی دواخستنی وادەی بەستنی هاوپەیمانێتییەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە، كۆبوونەوەكان دواخران و وردەكاری چۆنیەتی رێكەوتنەكە باس نەكرا.

باسی لەوەشكرد، بەستنی هاوپەیمانێتی بەو مانایە نایەت هەموو حزبەكان پاڵێوراویان هەبێت بەڵكو دەبێت تەنها حزبێك یان دوو حزب پاڵێوراوی هەبێت لە بەرامبەردا حزبەكانی دیكە ئیمتیازی دیكەیان پێبدرێت.

روونیشكردەوە، ئەمجارە یاسای هەڵبژاردن جیاوازە لە بەرژەوەندیمان نابێت ئەگەر هاوپەیمان نەبین و دەنگەكان پەرت بن، ململانێكان لە كەركوك زۆر توندن، كورد دەسەڵاتی ئەمنی و ئیداری و سیاسی نەماوە لەو شارەدا، بۆیە ئاساییە لە هەرێمی كوردستان لایەنەكان هاوپەیمان نەبن بەڵام لە كەركوك بۆ حزبە كوردییەكان تاكە بژاردەی سەركەوتوو بەستنی هاوپەیمانێتییە.

لە ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەكێتی لە شاری كەركوك 184 هەزار دەنگی بەدەستهێنا و لە كۆی 12 كورسی ئەو پارێزگایە، توانی شەش كورسی بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا