مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی کانونی یەکەم، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” سەری ڕێز و وەفا بپ ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین کە لەپێناو شەکانەوەی ئاڵای کوردستاندا گیانی خۆیان سپارد.

دەقی پەیامەکە:

17 دیسەمبەری هەموو ساڵێك رۆژی شەكانەوەی ئاڵای كوردستانە، لەم رۆژە شكۆمەندە سەری رێز و وەفا دادەنوێنین لە ئاست گلكۆی هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان، ئەوانەی لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵا پیرۆزە گیانی خۆیان كردە قوربانی، سڵاوی ئەمەك و وەفاداری دەنێرین بۆ هەموو پێشمەرگەی كوردستان و زیندانی سیاسی و تێكۆشەرانی كوردستان.

لە پێناو شەكانەوەی ئەم ئاڵایە، كە هێمای خۆڕاگری و یەكێتیی گەلەكەمانە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەكان و خەڵكی كوردستان لەدەوری ئامانجە باڵاكان و بەرژەوەندییە گشتیەكان هاودەنگ و هاوهەڵویستن بن، تا بە یەكێتی و یەكگرتوویی پارێزگاری لە ئەزمون و قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا