تەرمی نۆ كۆچبەری كورد لە یۆنانەوە دەگەڕێنرێتەوە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی نۆ كۆچبەری كورد كە پێشتر بەلەمەكەیان لە دەریای ئیجە نقوم بوو دەگاتەوە هەرێم.

بەپێی راگەیەنراوی دەزگاكە ئەو 9 كۆچبەرە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و هەشت كەسیان لە رەگەزی مێیەو یەكێكیشیان رەگەزی نێرە.

ئاماژەی بەوەشكراوە، تێچوی گەڕانەوەی تەرمەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابینكراوە.

پێشتر بڕیاربوو تەرمی ئەو نۆ كۆچبەرە بگاتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی ناجێگیری دۆخی كەشوهەواوە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

رێكەوتی 23-12-2021 لە دەریای ئیجە نزیك دورگەی ئاتیكیسیرای یۆنان بەلەمێكی كۆچبەران تێكشاو بەهۆیەوە ژمارەیەك كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و (57) كۆچبەریش ڕزگار كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا