وەهاب هەڵەبجەیی و باڵیۆزی دانیمارك پێشهاتە ئەمنییەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆر لە دیدارێكدا لەگەڵ باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق جەختیانكردەوە، لە ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاوتر بۆ باشتركردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی دژە تیرۆر و هێزەكانی دانیمارك، هەروەها باسیان لە مەترسیە دەرەكی و هەرێمایەتیەكان لەسەر هەرێمی كوردستان كرد.

بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆر لە بارەگای گشتی بەڕێوبەرایەتی پێشوازیكرد لە كرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق و كۆڵۆنێڵ گێرت پاشكۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارك.

لە كۆبونەوەكەدا، وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان، هەردولا جەختیانكردەوە لە ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاوتر بۆ باشتركردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی دژە تیرۆر و هێزەكانی دانیمارك لەروی سەربازی و بەردەوامی كردە سەربازییەكان بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر.

كرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق تەئكیدیكردەوە لە بەردەوامی ڕۆڵی وڵاتەكەی وەك ئەندامێكی ناتۆ لە عێراق لە پشتگیریكردنی پێشمەرگە و هێزەكانی دژە تیرۆر و هێزەكانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و كاركردن لەپێناو سەقامگیری زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا