نزیكەی 18 هەزار فۆڕم بۆ وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبونی كەمدەرامەتان پڕكراونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی نزیكەی مانگێكدا، نزیكەی 18 هەزار فۆڕم بۆ وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبونی كەمدەرامەتان پڕكراونەتەوە.

وەزارەتەكە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆرمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبونیان پركردوەتەوە گەیشتوەتە 17 هەزارو 954 فۆڕم، ئەوەش لە ماوەی نزیكەی مانگێكدا.

رۆژی سێشەممە 8_8_2023، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، لە رێورەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبون و كاراكردنی فۆرمەكەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت راگەیاند.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئاماژەی بەوەداوە، پڕكردنەوەی فۆرمەكە تاوەكو رۆژی 1_12_2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بەناردنی داواكارییەكەی لەڕێی ئەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەستبونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچونەوەی زانیارییەكانی هەیەو هەر لەڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا