“لە هەولێر بەمەبەست نرخی بەنزین كەمكراوەتەوە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “هیچ یەكێك لەو رێگایانەی ئێمە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین خستوومانەتەڕوو جێبەجێنەكراوە، بڕیاری كەمكردنەوەی نرخەكەش لەهەولێر بەبڕیاری حكومەت نییە”.

ئەمڕۆ شەممە 17ی تەموز بەڕێوەبەری سووتەمەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند “ھەنگاوی كرداری بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین دەستی پێكردووە و لە یەكەم قۆناغیشدا نرخی بەنزین لە 27 بەنزینخانە هەرزان كرا، كە نرخی ھەر لیترێك كراوەتە 660 دینار.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر نرخی بەنزینیان كەمكردووەتەوە بەبڕیاری حكومەت نییە، بەڵكو لەلایەن كۆمپانیاوە پاڵپشتی دەكرێن، بەمەبەست نرخەكەیان كەمكردووەتەوە”.

وتیشی “تائێستا حكومەت هیچ یەكێك لەو بڕیارانەی جێبەجێنەكردووە كە خراونەتەڕوو بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین باج و رسوماتی گومرگییش لەسەر بەنزین هەڵنەگیراوە تا نرخەكە كەمبكەنەوە”.

بۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە جەختیكردەوە، هەوڵەكانیان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نوسراویان ئاڕاستەی لایەنەپەیوەندیدارەكان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا