پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە18ی کانونی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، تیمی جوڵاومان لە بەشی لادانی سەرپێچی و زیادەڕۆیی پێکهێنا.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە سەرەتای ئەمساڵدا و لە میکانیزمێکی نوێدا، بۆ باشتر ڕێکخستنەوە و هەروەها بەخشینی سیمایەکی جوان بە شارەکەمان و شۆستە و شەقامەکان، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی هەستاین بە دروستکردنی تیمی جوڵاو لە بەشی لادانی سەرپێچی و زیادەڕۆیی”.
ڕوونیکردەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا تیمەکە لە پێناو پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی دا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامداوە.