پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەكانی پۆلیسی رووسیا، ژنێكیان دەستگیركرد، كە گومان دەكرێت، ئەنجامدەری هێرشەكەی رۆژی یەكشەممەی شاری سانت پیتەرسبێرگی رووسی بێت كە بووە هۆی كوشتنی پەیامنێرێكی سەربازی ناسراوی رووسی.
ژنە گومانلێكراوەكە ناوی داریا ترێپۆڤایە، رۆژی دووشەممە،3 ی نیسانی 2023، لەلایەن پۆلیسی رووسیاوە لە ئاپارتمانێكی سەنتەری شاری سانت پیتەرسبێرگ، دەستگیر كراوە.
رۆژی یەكشەممە، 2-4-2023، تەقینەوەیەك لە ناو كافێیەكی شاری سانت پیتەرسبێرگ روویدا، كە بووە هۆی كوشتنی پەیامنێرێكی سەربازی رووسی بەناوی ڤلادلین تاتارسكی، كە لەكاتی تەقینەوەكەدا لەگەڵ چەند توێژەر و پسپۆڕێكی دیكەی رووسی خەریكی سیمینارێك بوو سەبارەت بە جەنگی ئۆكرانیا.
ئەو ژنە گومانلێكراوی سەرەكییە لەوەی بۆمبەكەی بردووەتە كافێكە. لە ناو كافێكە تەقیووەتەوە كە بووە كوشتنی ئەو پەیامنێرە و برینداربوونی 15 كەسی دیكە.