پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە19ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ناوی ئەو وەزارەتانەی ڕاگەیاند، کە لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە 20/6/2023 مووچەی یەکەی 70 و 80 هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هاوکات، ڕۆژی چوارشەممە 21/6/2023 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 22/6/2023 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
لەکاتێکدا، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەت دابەشکرا.