کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیران، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی سێشەممە 13ی حوزەیران،ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری تۆز کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 43 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران، سلێمانی و دهۆک دەبێت کە 37 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا