سلێمانی ئارامترین شوێن بووە بۆ رۆژنامەنووسان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێكخراوی پەیامنێران ئاماری پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە شەش مانگی رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە سلێمانی ئارامترین شوێنی رۆژنامەنووسان بووە و كەمترین حاڵەتی پێشێلكاری تێدا تۆماركراوە.

هۆزان قادر سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی بەردەست رێكخراوی پەیامنێران، سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون، سلێمانی بۆ رۆژنامەنووسان ئارامترین شاربووە و كەمترین حاڵەتی تێدا تۆماركراوە، دوای ئەویش هەڵەبجە دێت.

هەر لە كۆنگرەكەدا هۆزان قادر ئاماژەی بەوەكرد: لە پاریزگای دهۆك زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە و 25 حاڵەت تۆماركراوە، هاوكات لە هەولێر 16 حاڵەت تۆماركراوە و لەهەڵەبجەش پێنج حاڵەت تۆماركراوە، هەروەها سلێمانی ئارامترین شوێن بووە بۆ رۆژنامەنووسان و كەمترین حاڵەتی تێدا تۆماكراوە كە رێژەكەی چوار حاڵەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا