تەندروستی هەرێم ڤاکسینی ئەسترازێنیکای بۆ کەسانی خوار تەمەن 40 ساڵ قەدەغەکرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەرێگەی نوسراوێكەوە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی لە بارەی پێدانی ڤاکسین ئاگادار دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، پێویستە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا تەنها بۆ ئەوکەسانە بەکاربێت کە تەمەنیان لەسەروو 40 ساڵەوەیە.

هاوكات بەردەوامی بدرێت بە پێدانی ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە بەو کەسانەی کە ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و هیچ کاریگەری لاوەکیان لەسەرنەبووە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبڕیارەكانیدا راشیگەیاندووە، پێویستە ئافرەتانی شیردەر ڤاکیسنی کۆرۆنا بەکاربهێنن چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت  ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی هەیە لەسەر تەندروستی منداڵەكان كە شیری دایكیان دەخۆن.

ئاماژە بەوەشدراوە، دەکرێت ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری سینۆفارم بدرێت بەوکەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵییەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا