فڕۆكەكانی توركیا حەسەكە بۆردوومان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندێكیان لە حەسەكە كرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بریندار هەیە.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردوومانی گوندی خەرزێی سەر بە شارۆچكەی دربەسێی كردووە لە كانتۆنی حەسەكە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە لە بۆردوومانەكەدا ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج و برینداری لێكەوتووەتەوە.

شەوی 1ی ئەم مانگە كامپی مەخمور و سەنگەرێكی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنووری چیای قەرەچووخ كرایە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لە ئەنجامی هێرشەمەش هەشت كەس شەهیدبوون و 17 ی تریش برینداربوون، هەمان شەو شنگال و دێركی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردومانكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا