پرۆژەیەك بۆ كەمكردنەوەی فشاری سەر وێستگەكان جێبەجێ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بە ئامانجی كەمكردنەوەی فشاری سەر وێستگەكان بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەبڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێ دەكات.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پرۆژەكە بریتیە لە دانان و كڕینی سێ وێستگەی مۆبایلی، بۆ سلێمانی و چەمچەماڵ و سەیدسادق.

وتیشی، “پرۆژەكە بە بڕی پێنج ملیار و 82 ملیۆن و 185 هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت، ئەوەش بەمەبەستی بەرزكردنەوەی تونای دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی فشاری سەر فیدەرو وێستگەكانە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی پرۆژەكە بۆ زیادبوونی بڕی كارەبا نییە، بەڵكو تەنها بۆ ئەوەیە ئەو لۆدو فشارە زۆرەی لەسەر وێستگەكان هەیە كەمی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا