ئەنجومەنی باڵای دادوەری: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری داوای لە دەسەڵاتی دادوەری كرد دەستێوەردان بكات و پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ماددەی 64 ی دەستووردا دیاریكراوە و ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی ئەواندا نیە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پەرلەمان بە زۆرینەی رەهای ئەندامەكانی هەڵدەوەشێتەوە، ئەویش بە دو بژاردە، یەكەمیان لەسەر داوای یەك لەسەر سێی ئەندامەكانی، دوەمیان لەسەر داوای سەرۆك وەزیران و بە ڕەزامەندی سەرۆكی كۆمار دەبێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی نوێی لەبارەی دۆخی عێراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان هەمو وادە دەستورییەكانی تێپەڕاند و نەیتوانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو هەڵبژێرێت، داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدڕاڵی دەكات كە لە یەك هەفتەدا پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا