داعش سەربازێکی کوردی سوپای عێراق دەڕفێنێت و کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لە ناحیەی گوێڕی نزیک لە هەولێر کەسێکیان ڕفاندووە و کۆتاییان بە ژیانی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕوویداوە، تەرمی هاوڵاتییەکە لەنزیک زێی گەورە لە ناوچەی گوێڕ دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ هەینی چەکدارانی داعش دوو هاوڵاتی کوردیان ڕفاندووە کە یەکێکیان ڕاوکەر بووە و ئەوەی دیکەشیان سەربازی سوپای عێراق بووە.

باسی لەوەش کرد، چەکدارانی داعش ڕاوکەرەکەیان ئازادکردووە، بەڵام سەربازەکەی سوپای عێراقیان لەناوبردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا