دوو شەقام لە سلێمانی ڕووناک دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو شەقام لە سلێمانی ڕووناک دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە21ی نیسان، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ 435 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌  رووناككردنه‌وه‌ی دوو شه‌قامی لاوەكی و ژێر پردی ماجدی مۆڵ له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژئاوا، هەروەها رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامی شێخ سه‌لام له‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژهه‌ڵات.

‌ڕوونیکردەوە، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (435.141.670) ته‌نها چوارسه‌د و سی و پێنج ملیۆن و سه‌د و چل و یه‌ك هه‌زار و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا دینار و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 210 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا